مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر ئابوورى ئه‌مريكا ئاشكرا ده‌بن
K24- هه‌ولێر
له 9 رۆژی یه‌كه‌می ساڵى نوێى 2016، ئاماژه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابووریى وڵاتانى جیهان دژیه‌ك ده‌ركه‌وتوون.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز چه‌ند داتایه‌كی ده‌رباره‌ى ئاستى به‌رهه‌مى ناوخۆیى پێشبینى كراوى وڵاتانى بۆ ئه‌مساڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تى: "له 2016، به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌مه‌ریكا به رێژه‌ى 2.8% ، ژاپۆن 1% ، ئه‌ڵمانیا 1.6% و به‌ریتانیاش به رێژه‌ى 2.2% زیاد ده‌كات".
ئاماژه‌كانى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابووریی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان پیشانداوه، بێكاری بۆ نزمترین ئاستى دابه‌زیوه له پاش 2007 و گه‌یشتووه‌ته خوار 5%.
سه‌رۆكی گروپی ئۆراسیا بۆ راوێژكاری جیۆپۆله‌تیك، ئاین بریمه‌ر، به نیویۆرك تایمزی راگه‌یاندوه، "له داهاتوودا ئابووریی ئه‌مریكا به‌هێزتر ده‌بێت".
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئاماژانه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابووریى ئه‌مریكا، با‌نكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، "له 2016، خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌می ئه‌مریكی كه‌م ده‌بێت".
بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "نزمبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌مریكا، كاریگه‌رى خراپ ده‌كاته سه‌ر كارگه‌كانى ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌ش واده‌كات ژماره‌ى هێزى كاریان كه‌مبكه‌نه‌وه".
شاره‌زایانى بوارى ئابووریى ئاشكرایانكردووه، "ئاڵۆزییه‌كانى جیهان، به‌تایبه‌تی كێشه و ململانێكانى رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌كانى كۆریاى باكوور، كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت".
ئه‌و شاره‌زایانه روونیانكردووه‌ته‌وه، "ئه‌مریكا ترسى گه‌وره‌ى له‌و گۆڕانكارییانه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودان، ببێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان و كه‌مبوونی كڕیار و هه‌نارده‌كردنى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات".