پێکھاتەی باشترینەکانی ٢٠١٥ ئاشکرا دەکرێن
k24 ـ ههولێر
بریارە ئەمشەو لە سویسرا باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٥ دەست نیشان بکرێن، لەو نێوەندەشدا پێکھاتەی باشترین یاریزانانی ساڵی رابردوو دەست نیشان دەکرێن.
چەند سەرچاوەیەک لە سویسرا بڵاوییان کردەوە، 9 لەو یاریزانانە کە ناوییان لەو پێکھاتەیە ھەیە بینراون لە کاتی چوونیان بۆ شاری زیوریخ، 4 یاریزان لە یانەی ریال مەدرید کریستیانۆ رۆنالدۆ، سێرخیۆ رامۆس، جەیمز رۆدریگێز و مارسێلۆن. ھەروەھا لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاش 4 یاریزان لە پێکھاتەی باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٥ دهبینرێن كه ئەوانیش ھەریەک لە لیۆنێل مێسی، نێیمار دا سیلڤا، دانی ئالڤێز و ئینیێستان.
سەرچاوەکانی وڵاتی سویسرا ئەوەشیان ئاشکرا کرد، پۆل پۆگبا لە یانەی یوڤێنتوس یەکێکی ترە لەو یاریزانانە، ھەروەھا ئەوەی ماوە یەکێک لە گۆلپارێزەکانە و پێشبینی دەکرێت ئەویش مانوێل نۆییری ئەڵمانی بێت.