یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد شوێنگره‌وه‌ی ڤان خالی دیاریی كردووه
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نیوه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵی تێپه‌ڕ كرد، كه‌چی هێشتا ڤان خالی راهێنه‌ر بارودۆخی یانه‌كه‌ی پێ راسته‌ڕێ نه‌بووه، میدیاكانی به‌ریتانیایش هیچ ره‌حم به‌و راهێنه‌ره هۆڵه‌نداییه ناكه‌ن و باس له دوورخستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی Daily starـی ئینگلیزی، یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان بیریان له دیێگۆ سیمۆنی راهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كردۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ڤینسێنزۆ مۆرابیتۆ به‌ڕیوه‌به‌ری كاره‌كانی سیمۆنی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له 2014ـیش یانه‌ی مانچێسته‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی داڤید مۆیس هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی سیمۆنی ـیان دا.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 له چامپیۆنس لیگ دوورخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له یۆرۆپا لیگ خۆی گرته‌وه، له پرێمه‌ر لیگیش به 33 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.