ئۆباما: جه‌نگی سێیه‌می جیهانی نییه
K24 ـ واشنتن:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌میانه‌ی وتارێكی ره‌خنه‌ی له كاندیدی كۆمارییه‌كان گرت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و رایگه‌یاند، جه‌نگ له دژی چه‌كدارانی داعش به واتای جه‌نگی سێیه‌می جیهانی نایه‌ت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما، له وتارێكدا له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی رۆژی 12ى كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 گوتی: "ئه‌وانه‌ی جه‌نگی داعش به جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌چوێنن زیاده‌ڕۆییان كردووه".
ئۆباما، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، وتاری دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا "دژی موسڵمانانی جیهانه".
داواشی له كۆنگرێس كرد، رێگه بدات به به‌كارهێنانی هێز دژی چه‌كدارانی داعش بۆ كۆتایی پێ هێنانیان؟
هه‌روه‌ها گوتی: "تیرۆر داهاتووی نابێت".
رۆژی 8ى تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات و كۆتایی دێت به ویلایه‌تی 8 ساڵ سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما.