مه‌سرور بارزانی: عێراق كێشه‌ی مێژوویی قووڵتری هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كێشه‌ی عێراق ته‌نها شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش نییه، به‌ڵكو زۆر كێشه‌ی مێژوویی قووڵتری هه‌یه، پێویست ده‌كات چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بكرێن
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گرنگی تێكشكاندنی داعش له‌و قۆناغه‌دا، ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه جیهانییه.
مه‌سرور بارزانی گوتی: "بۆ به‌دیهاتنی ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی پێویست بكرێن له‌ڕووی پێداویستی سه‌ربازی و تێچووی شه‌ڕه‌وه".
مه‌سرور بارزانی، وێڕای ئاماژه‌دان به خۆڕاگری و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره باسی له كێشه‌ی ئابووری و قه‌یرانی دارایش كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان له هه‌رێمی كوردستان، روو‌به‌ڕووی قه‌یرنی دارایی‌ش بوونه‌ته‌وه كه نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه.
ئه‌و لێدوانانه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ (جه‌نه‌ڕاڵ تۆم بێكت) نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش هاتن.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش ئاماژه‌ی به رۆڵی كاریگه‌ری كورد له تێكشكاندنی داعش له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزی كورد و پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان نه‌بوایه، بارودۆخه‌كه زۆر له‌وه خراپتر ده‌بوو.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا دووپات له‌وه كرایه‌وه، كه پێویسته كورد، وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای سه‌ر زه‌وی هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به داعش له سه‌رجه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به‌و شه‌ڕه جیهانییه به فه‌رمی بانگهێشتی به‌شداری بكرێ، چونكه ئه‌نجامی ئه‌م كۆنفرانسانه به به‌شداری كورد كاریگه‌رتر ده‌بن.