دوو شوێنی ستراتیژی داعش له موسڵ بۆردومانكران
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، دوو مۆڵگه‌ی ستراتیژی داعشییان له پارێزگای موسڵ بۆردومانكردووه.
جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 رایگه‌یاند، وه‌زیرانی به‌رگری چوار وڵاتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆده‌بنه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا ئاشكرایكرد، ئامانج له ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی شه‌ڕكه‌ره له دژی ئه‌و رێكخراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكخراوی داعش له عێراق، له پاشه‌كشێدایه.
لۆدریان دووپاتیشی كرده‌وه، شه‌وی رابردوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، سه‌نته‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی داعش و ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ی له پارێزگا موسڵ بۆردومانكردووه.
بڕیاریشه، هه‌فته‌ی داهاتوو، جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا بۆ مه‌به‌ستی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانییان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كۆببێته‌وه.