باڵوێزیی ئه‌مریكا: دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی داعش ده‌كه‌ینه‌ ئامانج

باڵوێزیی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، "گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئێف-16 به‌ عێراق، به‌ دروستی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

K24 – به‌غدا:

باڵوێزیی ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، "گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی ئێف-16 به‌ عێراق، به‌ دروستی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باڵوێزیی ئه‌مریكا له‌ عێراق، ستیوارت جۆنز، له‌ به‌غدا گوتی: "ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌ عێراقمان داوه‌، رۆڵێكی گه‌وره‌ و وێرانكه‌ریان دژی داعش هه‌بووه‌".

ستیوارت جۆنز، ره‌تیكرده‌وه‌، "به‌ وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر بوونی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراقدا بكات".

باڵوێزیی ئه‌مریكا له‌ عێراق، روونیكرده‌وه‌، "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆردومانی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی داعش ده‌كات، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پێگه‌یه‌كی گلدانه‌وه‌ی پاره‌ و پوولی داعشمان له‌ مووسڵ وێرانكردووه‌".   

سه‌باره‌ت به‌ بوونی سوپای توركیا له‌ عێراق، ستیوارت جۆنز، دووپاتیكرده‌وه‌، "هه‌لێك هه‌یه‌ عێراق و توركیا ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ رێگای دیبلۆماسی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام دیبلۆماسییه‌ت هه‌ندێك كات ده‌خایه‌نێت".