به‌هۆی وێنه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه كێشی له‌شیان دابه‌زاند

K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر جارێك سه‌یری وێنه‌ی هاوسه‌رگیری خۆیان ده‌كرد، هه‌ستییان به شه‌رم ده‌كرد، بۆیه بڕیارییاندا كێشی له‌شییان دابه‌زێنن و سه‌ركه‌وتنییان به‌ده‌ستهێنا.
نوێل و لیزا، به‌ده‌ست قه‌ڵه‌ویی له راده‌به‌ده‌رییان ته‌واو بێزاربوون، ئه‌وان نه‌یانده‌توانی له ته‌نیشت یه‌كه‌وه دابنشین، چه‌ند جارێك به‌هۆی زۆری كێشی له‌شییان، سیسه‌مه‌كه‌یان شكاوه، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش جیاوازتر وێنه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌ر گیرییه‌كه‌یانه، كه وه‌ك خۆیان ده‌یڵێن هه‌ر جارێك سه‌یری ده‌كه‌نه‌وه، شه‌رم دایان ده‌گرێت.
نوێل ته‌مه‌نی 35 ساڵه و زیاتر له 100 كیلۆ كێشی خۆی دابه‌زاندووه، به‌ڵام لیزای هاوسه‌ری كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه، نزیكه‌ی 51 كیلۆ له كێشی له‌شی كه‌مكرده‌وه و ئه‌و جلانه‌ی ئێستا ده‌یانپۆشێت، شه‌ش پله بچووكتره.
لیزا هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر به وێنه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: "هه‌ر جارێك سه‌یری وێنه‌ی خۆمانم ده‌كرد، هه‌ستم به بێزاری ده‌كرد و شه‌رمم له قه‌د و باڵای خۆمان ده‌كرده‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌ڵام كاتێك په‌یوه‌ندیمان به یانه‌ی له‌ش رێكییه‌وه كرد، جله‌كانم گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و جلی بچووكترم ده‌پۆشی، له كۆتاییدا وامان لێهات كه بتوانین له‌جیهانێكی ئاسایی‌دا بژین و هاوسه‌ره‌كه‌م له شوێنه گشتییه‌كان له ته‌نیشتمه‌وه دابینشین".
لیزا به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه گوتی: " شه‌وانه به‌بێ هیچ ترسێك له شكانی سیسه‌مه‌كه‌مان ده‌خه‌وین".
ئه‌و دوو هاوسه‌ره، له ساڵی 2003 یه‌كدیان ناسیوه‌و ساڵانێك خوویان به خواردنه خێراكانه‌وه گرتووه، به‌ڵام كاتێك زیادبوونی كێشی له‌شییان له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت، لیزا هه‌وڵ ده‌دات له رێگای نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه كێشی له‌شی داببه‌زێنێت و گه‌ده‌شی بچووك بكاته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا دووگیان بووه، ئه‌و بیرۆكه‌یه دواخستووه و ئه‌وه‌ش كێشی له‌شی زیاتر كرد.
لیزا ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌مانزانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م قه‌باره‌مان یه‌كجاره زۆره و به هه‌ردووكمان نزیكه‌ی 317 كیلۆ گرام بووین و ته‌ندروستیمان باش نه‌بوو، هه‌روه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراو وابووین".
نوێلی هاوسه‌ری لیزا ده‌ڵێت: "كاره‌كه یه‌كجار خراپ بوو، نه‌مانده‌توانی بخه‌وین، به‌هۆی منداڵه‌كانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی ده‌نگی سیسه‌مه‌كه‌مان كه به‌هۆی كێشی زۆری ئێمه‌وه به‌رده‌وام ده‌نگی لێوه‌ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی: "شه‌وێكیان زۆر ماندووبووم و گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، خۆم هه‌ڵدایه سه‌ر سیسه‌مه‌كه و هه‌ستم به به جیڕه جیڕی داره‌كان ده‌كرد له ژێره‌وه، تا ئێستاش سێ جار سیسه‌مه‌كه‌مان شكاوه، به‌و هۆیه‌وه‌ش ئێستا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌خه‌وین".
ئه‌وان باس له چیرۆكی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان ده‌ه‌ن، كه له هیچ شوێنێك جلی بووكێنی بۆ لیزا ده‌ست نه‌كه‌وتووه، ته‌نها یه‌ك شوێن له‌و شاره‌دا هه‌بووه كه بتوانێت جلی بووكێنی بۆ كه‌سانی قه‌ڵه‌و دابین بكات.
هه‌رچه‌نده لیزا هه‌وڵیدا كه به‌هۆی جلی بووكێنییه‌وه قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی بشارێته‌وه، به‌ڵام له‌وه‌دا ته‌واو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، جیا له‌وه‌ش نه‌یانتوانی مانگی هه‌نگوینی له‌و شوێنه به‌سه‌ربه‌رن كه به‌دڵی خۆیانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌توانی له‌ناو فڕۆكه له ته‌نیشت یه‌ك دابنیشن.
دوای ئه‌وه‌ی نوێل وێنه‌كانی رۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به ده‌ست گه‌یشته‌وه، زۆر هه‌ستی به بێزاری كرد و وێنه‌كانی دڕاند و فڕێیدان، لیزا ده‌ڵێت: "هه‌ر جارێك داوای وێنه‌كانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریم ده‌كرد و ده‌مپرسی بۆ چی ئه‌وه‌نده دواكه‌وتووه، نوێل بیانوویه‌كی ده‌دۆزییه‌وه، تا دواتر دانی به‌وه‌دانا كه به‌هۆی ده‌رچوونییان به‌و قه‌د و باڵای بێزاری كردووه و وێنه‌كانی دڕاندوون".
ئه‌و وێنانه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری، وای له‌و دوو هاوسه‌ره‌كرد، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌شییان بده‌ن و به كاتێكی توانییان بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش.
لیزا هه‌ستی خۆشی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: "وامان لێهاتبوو له‌خۆشیان وه‌كو منداڵان رامان ده‌كرد، هه‌ستمان به ئازادییه‌ك زیاتر ده‌كرد".
نوێل گوتی: "وا هه‌ست ده‌كه‌م كه‌سێكی دیكه‌م و له‌وه‌ی پێشتر بچووكترم، ئێستا لیزاش ئه‌و جلانه ده‌پۆشێن كه پێشتر حه‌زی پێیانبوو، ئێستا ئێمه شانازی به وێنه‌كانمان ده‌كه‌ین".
ئامێره پزیشكییه‌كان به‌رگه‌ی كێشی له‌شی نه‌ده‌گرت
له رووداوێكی هاوشێوه‌یه‌دا، كاتێك جه‌ست شیلتۆن، له‌سه‌ر كار هه‌ستی به ماندوویه‌تی ده‌كات، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاند كه گورچیله‌كانی دووچاری هه‌وكردن بوونه‌ته‌وه و پێویسته به زووترین كات ببردرێته ژووری تیشك.
جه‌ستن ده‌ڵێت: "كاتێك چوومه ژووری تیشك پزیشه‌كه‌كان قسه‌یه‌كی زۆر ناخۆشیان به‌به‌ر گوێم‌دا، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه گوتیان ئامێری تیشكه‌كه به‌رگه‌ی كێشی له‌شت ناگرێت".
جه‌ست ئاماژه به قسه‌ی پزیشكه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "پزیشكه‌كان گوتیان ئێمه ناتوانین نه‌خۆشییه‌كه‌ت دیاری بكه‌ین، هیوادارم ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ی نووسیومانه چاره‌سه‌ری ته‌واوی نه‌خۆشییه‌كه‌ت بكات و دروست بن".
جه‌ست ته‌مه‌نی 25 ساڵه، كێشی له‌شی 268 كیلۆگرام بوو، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له وه‌رزش دووركه‌وته‌وه كێشی زیاتر بوو.
به‌ڵام لۆرینی هاوسه‌ری، كێشی له‌شی 155 كیملۆگرامبوو، ده‌ڵێت: "كێشمان زۆر زیادبوو، ساڵانێك بوو ئه‌و كێشه زۆره‌مان له زۆرێك له‌كار و ئه‌ركه‌كانی په‌كی خستبووین، نه‌مده‌توانی پشتێنی سه‌لامه‌تی ناو فڕۆكه‌ش ببه‌ستم".
ئه‌و دوو هاوسه‌ره بڕیاریاندا گه‌شتێكی دابه‌زاندنی كێشی له‌شیان ئه‌نجام بده‌ن و ماوه‌ی 19 مانگی خایاند، به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"، سه‌ره‌تا په‌یڕه‌وی ئامۆژگارییه‌كانی پزیشكی‌یان كردووه له واز هێنان له هه‌ندێك خواردن و دواتر له یه‌كێك له هۆڵه‌كانی له‌ش رێكی ده‌ستییان به وه‌رزش كردووه و هه‌فتانه 5 رۆژ وه‌رزشییان كردووه.
جه‌ستن و لۆرینی هاوسه‌ری بڕیاریانداوه له ماڵه‌وه خۆیان خواردن بۆ خۆیان دروست بكه‌ن و ته‌نها له بۆنه‌كاندا ژه‌مه نانی فه‌رمی خۆن.
له كۆتاییشدا جه‌ستن 164 و لۆرینی هاوسه‌ریشی 80 كیلۆمگرام كێشی له‌شییان كه‌مكرده‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)