شاژنی ئوردن لەبارەی ئالانی کوردیی وەڵامی رۆژنامەیەکی فەرەنسیی دەداتەوە

"ئەگەر ئالان لە ژیان بمایە دەبووە چی؟"

K24:

رانیا عەبدوڵڵا، شاژنی ئوردن لەبارەی ئەو وێنە کاریکاتۆرییەی کە رۆژنامەی شارڵی ئیبدۆ لەبارەی ئالانی کوردیی ئەو منداڵە کوردەی کە لە دەریای ئیجە خنکا دەڵێ ئەگەر هەبوو ئیلان ببوایەتە پزیشک یان مامۆستا یاخود باوکێکی پڕ سۆز.

شاژنی ئوردن لە وەڵامی رۆژنامەی شارڵی ئیبدۆی فەرەنسیی گاڵتەئامێز، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "ئەگەر هەبوو ئیلان ببوایەتە پزیشک یان مامۆستا یاخود باوکێکی پڕ سۆز.. سوپاس بۆ ئوسامە حەجاج کە بیرۆکەکانمی وەرگێرا بۆ وێنەیەک".

ئالانی کوردیی منداڵیکی شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بوو کە لەگەڵ دایک و برایەکی لەکاتی هەوڵی کۆچکردن لە تورکیاوە بۆ یۆنان لە دەیای ئیجە خنکان و دواتر جەستەی ئالان لە کەناری دەریاکە لە دیوی تورکیا دۆزرایەوە و وێنەکەی جیهانی هەژاند.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژنامەی شارڵی ئیبدۆی فەرەنسیی وێنەیەکی گاڵتەئامێزی لەبارەی ئالان بڵاوکردبووە تێیدا رۆژنامەکە پێشبینی دەکات و وای پێشان دەدات: ئەگەر ئالان لە ژیان بمایە لە تەمەنی گەنجێتی گێچەڵی سێکسی بە ئافرەتانی ئەڵمانیا دەکرد.