مالیزیا.. چه‌كدارێكى داعش ده‌ستگیرده‌كرێت
K24 ـ مالیزیا:
پۆلیسی له كوالاله‌مپووری پایته‌خت، گومانلێكراوێكیان له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به چه‌كه‌وه ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی مالیزیا رایگه‌یاند، له وێستگه‌ی (جیلاتیك) له نزیك سه‌نته‌ری پایته‌ختكه‌سێكیان به چه‌كه‌وه ده‌ستگیركردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس به‌ڵگه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و گومانلێكراوه سه‌ربه گرووپی داعشه‌و نیازی هه‌بووه هێرشی خۆكوژی له‌و وڵاته ئه‌نجامبدات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی پۆلیسی مالیزیا، گومانلێكراوه‌كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تایبه‌ت به رێكخستنی داعشی له‌ده‌ست گیراوه و نه‌خشه‌ی كرده‌وه‌ی خۆكوژی هه‌بووه دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێده‌كرێت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له سووریا.
له‌دوای ته‌قینه‌وه و هێرشه‌كانی جاكارتای پایته‌ختی ئیندۆنیسیا، وڵاتانی ئاسیا ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی تیرۆرستیان هه‌یه، له‌مالیزیاش پێشبینی هێرشی هاوشیوه‌ی جاكارتا ده‌كرێت، بۆیه له‌شوێنه‌گشتییه‌كان رێككاری ئه‌منی زیاتر گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له دزه‌كردنی گروپه توندڕه‌وه‌كان.