لەم مانگە کۆل دەچێتە خولی ئەمریکی
K24 ـ ههولێر
ئاشلی کۆل لە بەجێهیشتنی ریزەکانی یانەی رۆمای ئیتاڵی نزیکبووەتەوە و لەوانەیە لەم مانگە بچێتە خولی ئەمریکی.
تۆڕی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، کۆل لەگەڵ رۆما گەیشتووەتە رێککەوتن گرێبەستی نێوانیان بە رەزامەندی هەردوولا هەڵبوەشێننەوە و ئەو بەرگریکارە ئینگلیزییە ریزەکانی یانە ئیتاڵییەکە بەجێبهێڵێت.
کۆل لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی روودەکاتە ریزەکانی یانەی لۆس ئانجلۆس گالاکسی ئەمریکی و ساڵانە 300 هەزار دۆلار وەکو مووچە وەردەگرێت.
پێشتر کۆل لەگەڵ یانەکانی ئارسێناڵ و چێڵسی ئینگلزی یاریی کردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا خاوەنی 107 یاریی نێودەوڵەتیشە.