ئهستێرهیهكی ریال مهدرید كۆچی دوایی كرد
K24 ـ ههولێر
مانوێل ڤاسکوئێس، یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا شەوی رابردوو لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڤاسکوئێس لە دایک بووی ساڵی ١٩٤٣ شاری مالەگای ئیسپانیایه، لە ساڵانی نێوان ١٩٦٥ تا ١٩٧٧ لە ریزی یانەی ریال مەدرید یاری کردووە.
پێشتر له ریزەکانی رایۆڤاییکانۆ ئاستێکی بهرزی پێشكهش كردووه و یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیایش بووه، ماوەیەکیش لە خولی ئەمریکا یاری کرد و دواتر بۆ ئیسپانیا گهڕاوهتهوه.
ڤاسکوئێس پێش مردنی کێلی قەبری لە سەر شێوازی لۆگۆی یانە یریال مەدرید دروست کرد، بۆیە لەکاتی ناشتنی ئەو کێلە لەسەر قەبری جێگیر کرا.