زێدان گله‌یی له یاریزانێكی یانه‌كه‌ی هه‌یه!
K24 ـ هه‌ولێر
ز‌ینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید تێبینی له‌سه‌ر شێوازی یاریی كردنی تۆنی كروسی یاریزانی یانه‌كه‌ی هه‌یه.
له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی، زێدان رایگه‌یاندووه كه تۆنی كروس یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانێكی نموونه‌یه، به‌ڵام شێوازی یارییكردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید ناگونجێ.
راهێنه‌ره فره‌نسییه‌كه ده‌شڵێت: "پێویسته كروس خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بگونجێنێت و به‌و شێوه‌یه یاریی بكات كه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی یانه‌كه بگونجێت.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له ریزی یانه‌ی مێرێنگی، راهێنه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ناوه‌راستكاره ئه‌ڵمانیه له‌گه‌ڵ مه‌درید ده‌مێنێته‌وه و هه‌وڵده‌دین زیاتر سوود له تواناكانی وه‌رگرین به‌م شێوه‌ی كه ئێمه پێمان باشه.
تۆنی كروسی ئه‌ڵمانی له ساڵی 2014 به بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ له بایرن میوینشنه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد و تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌رده‌وامه.