سه‌لیم جبووری: رووداوه‌كانی میقدادییه هه‌ره‌شه له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌كات
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، "له قه‌زای میقدادییه‌ی سه‌ر به دیاله، به ئاڵای ده‌وڵه‌ت چه‌ك له ژێر كۆنتڕۆڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌لیم جبووری گوتی: "هێشتا هه‌ندێك كه‌س هه‌ن وانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به تایبه‌تی له میقدادییه كه ماوه‌یه‌ك داعشی لێ‌بوو, شته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، تائێستا له‌و قه‌زایه به ئاڵای ده‌وڵه‌ت چه‌ك له ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "به‌و رووداوه تاوانكارییه‌ی له قاوه‌خانه‌یه‌كی میقدادییه روویدا و گه‌نجانی پێكهاته جیاوازییه‌كانی تێدا بوونه قوربانی، پاشان كاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئامانه ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت فیتنه‌ی تائیفی درووستبكه‌ن، هه‌موو ئه‌وه‌ش ئيدانه‌ده‌كه‌ین".
جبوورى زياتر گوتی: "پێویسته حكوومه‌ت رۆڵی خۆی بگێڕێت له سزادانی تاوانباران، ئه‌و تاوانبارانه به ئاڵای ده‌وڵه‌ته‌وه بوونیان هه‌یه و ناسراويشن، ده‌بێت رێگه‌یان لێبگیرێت".
روونیكرده‌وه، "بوار پێدانی ئه‌وانه و به‌رده‌وامبوونی كاره تاوانكارییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی بۆسه‌ر پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه".
سه‌لیم جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌و كاره تاوانكارییانه وا ده‌كه‌ن، داواكارییه میللیه‌كان بۆ بوونى پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بێت، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ناوێت، چونكه كاری ده‌وڵه‌ت بریتییه له پاراستن و پارێزگاریكردن له هاووڵاتیان".
داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش كرد، "پێویسته ئه‌وه بخاته روو كه بیسه‌لمێنێت سزای تاوانبارانی داوه له دیاله".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به پێوستی زانی "له ململانێی تائیفی دووربكه‌ونه‌وه كه هیچ به‌هانه‌یه‌كی بۆ نییه".
هه‌فته‌ی رابردوو، له قه‌زای میقدادییه، هێرشكرایه سه‌ر مزگه‌وتی سووننه‌كان و چه‌ند كارێكی تاوانكاریی له قه‌زاكه روویاندا.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له 14كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایه‌ر 2016، رێنمایی توندی ده‌ركرد، بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌ستدرێژیكاران و سزادانیان، دووپاتیشیكرده‌وه، "یه‌كێتی رۆڵه‌كانی پارێزگای دیاله له داعش به‌هێزتره".
سه‌رچاوه: سۆمه‌رییه نیوز