گویدۆلین دەبێتە بەڕێوەبەری هونەری سوانزی سیتی

k24 ـ هه‌ولێر

یانەی سوانزی سیتی بەفەرمی رایگەیاند، فرانسیسکۆ گویدۆلین دەبێتە بەڕێوەبەری هونەری یانەکە.

یانەکە بڕیاری دا تاکۆتایی ئەم وەرزە ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی یانەکەی بە گویدۆلینی راهێنەری ئیتاڵی ببەستێت، کە ئالان کۆرتیسیش یاوەریی دەکات و دەبێتە یاریدەدەری.

پێشتر گویدۆلین راهێنەرایەتی یانەکانی ئۆدینێزی و پالێرمۆی کردووە و دەبێتە نۆیەمین راهێنەری ئیتاڵی لە پرێمەرلیگ کار بکات، کە سوانزی سیتی لە خانەی هەژدەمینی پرێمەرلیگ دێت و 19 خاڵی هەیە.