میدیای فەرەنسا: ڤایرۆسی زیكا لە فەرەنسا بڵاو دەبێتەوە
K24 - پاريس:
باسی ئەمڕۆی میدیای فەرەنسا چهند پرسێكى جۆراو جۆره و يهكێك لهو بابهتانه زۆرتر بايهخييان پێدراوه، ئهوهيه لە دوو دوورگەی فەرەنسا ڤایرۆسی زیكا بڵاو بووهتهوه، ههروهها لە دوای راگەیاندنی باری نائاسايی لە فەرەنسا دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە لە پاشەكشێداییە.
لو پاریس نوسیوویەتی: لە دوو ھەرێمی فەرەنسا ڤایرۆسی زیكا بڵاو بووهتەوە زیاتر لە سێ كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە، وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا دەڵێت ئەو كەسانە گهشتى دەرەوەی وڵاتیان نەكردووە واته ڤایرۆسەكە لەو وڵاتە بڵاو بووهتەوە.
تەلەڤزیۆنی ئەوروپا یەكی فەرەنسی لە ماڵپەڕەكەی نوسیوویەتی: بڕیارە سبەی وەزیرانی بەرگری حەوت وڵاتی ئەندامی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە پاریس كۆببنەوە، بۆ چۆنیەتی بە ئامانجگرتنی سەرچاوە ئابوورییەكانی داعش.
فرانس24 نوسیوویەتی: كچە فۆتۆگرافەری فەرەنسی لەیلا ئەلۆوی دوای ئەوەی لە تەقینەوەكانی بوركینیا فاسۆ برینداربوو، ئەمڕۆ بە ھۆی سەختی برینەكەی گیانی لە دەست دا. لەیلا بە رەچەڵەك خەڵكی مەغریبە.
لمۆندی فەرەنسی نوسیوویەتی: سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە ترسی دەستەمۆكردنی ژنانی موسڵمان لە وڵاتەكەی بڕی 250 ھەزار دولاری دابینكردووە بۆ ئەوەی ژنانی موسڵمان لەو وڵاتە فێری زمانی ئینگلیزی بكرێن.
لو سواخێ نوسیوویەتی: ھەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەكان لەسەر ئێران نرخی نەوت ھەرزانتر دەكات، چونكە ئێران بەرھەمھێنەری نەوتە.
RTL فەرەنسی نوسیوویەتی: دۆخی خراپی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ئەمنی فرانسوا ئۆلاندی ناچاركردووە، پڕۆژەیەكی وەگەڕخستنی كەرتی تایبەتی رابگەینێت.
لو ژۆخنال نوسیوویەتی: ئابووریناسانی فەرەنسا پێیان وایە پڕۆژەكەی فرانسوا ئۆلاند بۆ باشكردنی دۆخی ئابووری و نەھێشتنی بێكاری سەركەوتوو نابێت، چونكە فەرەنسا لە رووی ئابووری و ئەمنی و كۆمەڵایەتییەوە لە بارێكی نا ئاساییداییە.