نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئامارى نوێى تاوانه‌كانى داعش بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى راپۆرتێكى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، چه‌كدارانى داعش نزيكه‌ى 3 هه‌زار و 500 هاووڵاتييان له عێراقدا رفاندووه، كه زۆرينه‌يان ئه‌و منداڵ و ژنه ئێزدييانه‌ن له كاره‌ساتى شنگالدا كه‌وتنه ده‌ست داعش.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌و راپۆرته‌يدا، كه رۆژنامه‌ى گارديانى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، به نوێترين راپۆرتى تايبه‌ت به ره‌وشى مرۆيى له عێراق داده‌نرێت و ئيدانه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى داعشى كردووه، كه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى عێراق ئه‌نجاميداوون و به "تاوانى جه‌نگ" وه‌سفيكردوون.
له به‌شێكى ديكه‌ى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به خراپى ره‌وشى ئه‌منيى عێراق كراوه، له كاتێكدا ئه‌و ره‌وشه بووه‌ته هۆى ئاواره و كۆچكردنى هه‌زاران كه‌س بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى روويان له ئه‌وروپا كردووه.
زه‌يد ره‌عد حوسێن، كۆميسيارى تايبه‌ت به ره‌وشى مافى مرۆڤ له رێكخراوى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، ئه‌و كه‌سانه له ناو ماڵى خۆيان‌دا رووبه‌ڕووى ئه‌و كاره‌ساته بوونه‌ته‌وه كه داعش به‌سه‌ريدا هێناوون.
له حوزه‌يرانى 2014ه‌وه داعش له سوورياوه په‌ڕييه‌وه بۆ عێراق و توانيى ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێكى زۆرى ناوچه سوننه نشينه‌كانى عێراقدا بگرێت به تايبه‌تى له مووسڵه‌وه تاوه‌كو سنووره‌كانى پارێزگاى دياله له رۆژهه‌ڵاتى عێراق و سنووره‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار له خۆرئاواى عێراق.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، كه پشتيى به ستووه به شاهێديدان و لێدوانى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگاريان بووه، ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته قوربانى كرده‌وه‌كانى داعش و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان راپۆرته‌كه‌ى ئاماده‌كردووه.
راپۆرته‌كه ئاشكرايكردووه، له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردووى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش له ناوچه‌كانى سنوورى عێراقدا 18 هه‌زار و 802 هاووڵاتى مه‌ده‌نيى به ده‌ستيى ئه‌و چه‌كدارانه كوژراوون و 36 هه‌زار هاووڵاتيش بريندار بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له‌و ماوه‌يه‌دا 3 مليۆن و 200 هه‌زار هاووڵاتى عێراقى ناچار بوونه ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێبهێڵن و ئاواره بن. كه به‌و هۆيه‌وه زياتر له يه‌ك مليۆن منداڵ بێبه‌ش بوونه له خوێندن.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، داعش تاوانه‌كانى كوشتنى به شێوازى جۆراو جۆر ئه‌نجامداوه، له‌وانه، سه‌ربڕين، كوشتن به گوله و زينده‌به‌چاڵكردن و سووتاندن به زيندوويى و هه‌ڵدانه خواره‌وه له شوێنى به‌رز.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به تاوانێكى ديكه‌ى داعش كراوه سه‌باره‌ت به به‌كوشتدانى منداڵان و به‌كارهێنانيانه وه‌ك قه‌ڵغانى مرۆيى و به‌شداريپێكردنييان له شه‌ڕه‌كاندا و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئاشكرايكردووه، 800 تا 900 منداڵ له لايه‌ن داعشه‌وه خراونه‌ته مه‌يدانه‌كانى شه‌ڕ و به كوشت دراوون.
راپۆرته‌كه له كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2014 تاوه‌كو تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015، ئاماده‌كراوه.