به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ژاپۆن بڵاویكرده‌وه، یاسوتارۆ كۆندی، كه به‌ته‌مه‌نترین پیاوی جیهانه، له ته‌مه‌نی 112 ساڵیدا، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، كۆچی دواییكرد.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆندی، رۆژی 13ی ئازار/ مارسی 1903، له پارێزگای فۆكۆی له دایكبووه، دوای كۆچی دوایی ساكاری مۆمۆی هاووڵاتی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ك به ته‌مه‌نترین پیاوی جیهان ناسراوه.
به ته‌مه‌نترین ئافره‌تی جیهانیش، كه ئه‌ویش هه‌ر ژاپۆنییه، له ته‌مه‌نی 115 ساڵیدا و له رۆژی 28ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2015 كۆچی دواییكرد، له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاری ئه‌و ئافره‌ته، فه‌رمانگه‌ی پێناسی ئه‌و وڵاته، ناوی ئه‌و ژنه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت، كه له‌دایكبووی تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆنه له رۆژی 15ی ئازار/ مارسی 1900.
له ئێستاشدا له ژاپۆن، نابی تادزیمای ته‌مه‌ن 115 ساڵ، به‌ته‌مه‌نترین ژنی ئه‌و وڵاته‌یه.
ئاژانسی هه‌واڵی "نۆڤۆستی" بڵاویكرده‌وه، دوای كۆچی دوایی كۆندی، مسامیتسۆ یۆسیدای ته‌مه‌ن 111 ساڵ، به‌ته‌مه‌نترین پیاوی ژاپۆنه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژاپۆن، 30 هه‌زار و 379 هاووڵاتی ئه‌و وڵاته، ته‌مه‌نیان له 100 ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و ناوه‌ندی ته‌مه‌نیش له‌و وڵاته له ساڵی 2014، بۆ پیاوان 80 ساڵ و بۆ ژنانیش 86 ساڵ دیاریكراوه.