پۆليس: "بكوژ"ى جێگر عه‌زيز ده‌ستگيركرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى هه‌ولێر، رايگه‌ياند، "بكوژ"ى گۆرانيبێژى لاو، جێگر عه‌زيز ده‌ستگيركراوه.
عه‌ميد عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت تايبه‌ت به كوردستان 24، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى پۆليس له گه‌ڕه‌كى گه‌لاوێژى شارى هه‌ولێر، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تاوانى كوشتنى جێگر عه‌زيزيان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
گوتيشى: "تۆمه‌تبار ناوى (هـ.م)ه‌و هاوڕێى خۆى بووه و دواى خۆ حه‌شاردانى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له يه‌كه‌م لێكۆڵينه‌وه‌دا دانى به‌وه‌دا ناوه كه تاوانى كوشتنى تاوانلێكراوه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه".
روونيشيكرده‌وه، به گوێره‌ى حوكمه‌كانى مادده‌ى 406 له ياساى سزادانى عێراقيى ژماره 111ى ساڵى 1969 دادوه‌ر په‌ڕاوى لێكۆڵينه‌وه‌ى بۆ دۆسيه‌كه كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵينه‌وه به‌رده‌وامه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ھۆگر عەزیز، بۆ كوردستان 24 روونيكرده‌وه، رووداوه‌كه كاتژمێر 02:00ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، له ماڵى هاوڕێيه‌كى هونه‌رمه‌ند جێگر عه‌زيز روويداوه و ئه‌وان ژماره‌يه‌ك هاوڕێ و هاوپيشه‌ى يه‌كدى بوونه و كۆبوونه‌ته‌وه و دانيشتنێكيان ساز كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: "دواى ئه‌وه‌ى مه‌ست ده‌بن، ده‌مه‌قاڵێ له نێوانياندا درووستبووه و به‌و هۆيه‌وه تۆمه‌تبار (هـ.م)، سێ چه‌قۆى له جێگر عه‌زيز داوه و دواى گه‌ياندنى بۆ نه‌خۆشخانه به 50 خوله‌ك ژيانى له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ته‌رمى ناوبراو له پزيشكى دادوه‌رييه و دواى ته‌واوكردنى رێككاره ياساييه‌كان راده‌ستيى كه‌سوكارى ده‌كرێته‌وه.