ئه‌مريكا: ده‌بێت به په‌له فرياى ليبيا بكه‌وين
K24 – واشنتن:
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مريكا، ژه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد، رايگه‌ياند، پێويسته به په‌له فرياى ره‌وشى ليبيا بكه‌وين.
ژه‌نه‌راڵ دانفۆرد گوتى: "ره‌وشى ليبيا پێويستى به جوڵه‌يه‌كى خێرايه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى داعش و فراوانبوونى ده‌سه‌ڵاتييان له‌و وڵاته‌دا بگرێت".
گوتيشى: "داعش ده‌يه‌وێت ليبيا بكاته پێگه‌يه‌كى ستراتيژى به‌هێز بۆخۆى".
روونيشيكرده‌وه، ره‌وشى سياسى ليبيا پێويستى به پشتيوانى زياترى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه و له ئێستادا داعش هێرشده‌كاته سه‌ر ئامانجه نه‌وتييه‌كانى ئه‌و وڵاته و ده‌يه‌وێت له سرت جێپێيه‌كى قايم بۆ خۆى دابينبكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ليبيا گرنگييه‌كى زۆرى هه‌يه بۆ داعش و به‌شێكى به‌رچاوى به‌رپرسانى داعش له عێراق و سووريادا، خه‌ڵكى ليبيان.
هه‌روه‌ها سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشا، رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ده‌يه‌وێت ليبيا بكاته ده‌روازه‌يه‌ك بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌فريقادا.