گه‌نجێكی میسری ساڵانه 2 ملیۆن دۆلار له پاشماوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان قازانج ده‌كات
K24 – قاهیره:
گه‌نجێكی میسری له رێی ریسایكلین كردنی پاشماوه‌ی كه‌لوپه‌له ئه‌لیكترۆنییه به‌كارهاتووه‌كان، ساڵانه 2 ملیۆن دۆلار داهاتی ده‌ستده‌كه‌وێت.
مسته‌فا حه‌مدان، ئه‌و گه‌نجه میسرییه‌ی ته‌مه‌ن 25 ساڵان، به ئاسانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له بواری كاره‌كه‌یدا به ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵكوو زه‌حمه‌تی زۆری دیوه و رێگریی زۆری هاتۆته پێش.
مسته‌فا حه‌مدان، له ساڵی 2011، كۆمپانیای "ريسيكلۆبيكيا" میسری دامه‌زراندووه، یه‌كێك بووه له كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ریسایكلین كردنی پاشماوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
گه‌نجه میسرییه‌كه سه‌ره‌تا كۆمپانیاكه‌ی له گه‌راجی ناو ماڵی باوكی داناوه، ئه‌وكاته قوتابی زانكۆ بووه له كۆلیژی ئه‌ندازیاری.
مسته‌فا حه‌مدان ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی دروستبوونی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمپانیایه داوه و گوتی: "سه‌یری فیلمێكی دۆكیۆمێنتاریم ده‌كرد ده‌رباره‌ی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی پاشماوه ئه‌لیكترۆنییه فڕێدراوه‌كان، ئه‌وكات ده‌ركم به‌وه كرد، ده‌توانرێت له ئامێره به‌كارهاتووه‌كانی كۆمپیوته‌ر، كانزاكانی وه‌ك زێڕ و زیو و مس و پلاتینیۆم دووباره به‌رهه‌مبهێندرێنه‌وه".
خاوه‌ن كۆمپانیای "ريسيكلۆبيكيا"ی میسری زیاتر گوتی: "ریسایكلین كردنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه به‌كارهاتووه‌كان، پیشه‌سازییه‌كی باوبووه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، به‌ڵام له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌س ئه‌و كاره‌ی نه‌ده‌كرد".
ئاشكراشیده‌كات، "بۆ گرێدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه‌ی میسر، له سه‌ره‌تاكانی كاركردنیدا پاره‌ی له مامۆستایه‌كی زانكۆی خۆی وه‌رگرتووه، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له 40% قازانجی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێ ببه‌حشێت".
بازرگانه میسرییه‌كه توانیویه‌تی رووداوه‌كان و ئاڵۆزییه‌كانی میسر له دوای رووخانی رژێمی موباره‌ك تێپه‌رێنێت، هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی زێڕ و دۆزینه‌وه‌ی كڕیار یه‌كێك بووه له ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میدا.
كۆمپانیای "ريسيكلۆبيكيا" میسری سه‌ركه‌وتوو بووه گرێبه‌ست له‌گه‌ل كۆمپانیایه‌كی هۆنگ كۆنگ و ئه‌ڵمانی و ئه‌مریكی بكات، تا پاشماوه‌ی ئه‌لیكترۆنیان پێ بفرۆشێت.
ئێستا 20 كه‌س له 4 كۆگای كۆمپانیاكه‌ی ئه‌و بازرگانه گه‌نجه میسرییه كارده‌كه‌ن، ساڵانه‌ش پاشماوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به به‌های 2،4 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت.
سه‌رچاوه: RTA له بی بی سی