یاریزانێکی بارسێلۆنا بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی دەکرێت
ماسکیرانۆیاریزانی یانەی بارسێلۆنا لەمیانی ئامادەبوونی لە دادگە کە ماوەی دە خولەکی خایاند، دانی بەوە دانا کە لە ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ خۆی لە باجدان دزیوەتەوە و ملیۆنێک و نیو یۆرۆی بە دەستەی باجی ئیسپانیا نەدواوە، بەمەش ئەو ناوەڕاستکارە ئارجێنتیناییە بۆ ماوەی ساڵێک زیندانی دەکرێت و بەبڕی ٨٥٠ هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت، بەڵام ماسکیرانۆ دەتوانێت ماوەی زیندانیکردنەکەی بە پارە بگۆڕێتەوە، کە پێویستە زیاتر لە ٢١ هەزار یۆرۆ لە بەرامبەر ئەوە بژمێرێت.