ئيسرائيل.. كۆنترين ده‌ستنووسى ته‌ورات دۆزرايه‌وه
K24- هەولێر
ئه‌و ره‌شنووسه‌ى ته‌ورات، كه نزيكه‌ى 45 ساڵ به‌ر له ئێستا دۆزرابوويه‌وه، ده‌ركه‌وت مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا و شاره‌زا ئيسرائيلييه‌كانيش ئه‌وه به "گه‌وره‌ترين ده‌ستكه‌وت" ده‌زانن.
بنينا شور، ئه‌ميندارى ده‌سته‌ى شوێنه‌وارى ئيسرائيل له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، له رێگه‌ى وێنه‌گرتنى ديجيتاڵييه‌وه توانيويانه په‌ى به ناوه‌ڕۆكى كۆنترين تێكستى ته‌ورات به‌رن.
پێش 45 ساڵ، شاره‌زا ئه‌مريكايى و ئيسرائيلييه‌كان له نزيك ده‌رياى مردوو، ژماره‌يه‌ك پارچه‌ى شوێنه‌وارى و كتێبى ته‌وراتيان دۆزييه‌وه.
دواى دۆزينه‌وه‌ى ده‌ستنووسه‌كانى ده‌رياى مردوو، ئه‌وه يه‌كه‌م دۆزينه‌وه‌ى نوێى شوێنه‌وارناسانى ئيسرائيله.
له كۆتايى ده‌يه‌ى چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، ئيسرائيلييه‌كان له نزيك ده‌رياى مردوو، ژماره‌يه‌ك ده‌ستنووسى ته‌وراتيان دۆزييه‌وه، مێژووه‌كه‌يان ده‌گه‌ڕايه‌وه بۆ سه‌ده‌ى سێيه‌مى پێش له‌دايكبوون، تا ساڵى 70ى له‌دايكبوون.
ئه‌م ده‌ستنووسه مێژووييه له ساڵى 1970 له دوورى 40 كيلۆمه‌تر له ئه‌شكه‌وتى قه‌مران دۆزرايه‌وه، كه ده‌ستنووسه‌كانى ده‌رياى مردووى لێ دۆزرابوويه‌وه.