به ڤيديۆ.. ئاگر له هه‌ناوى دره‌ختێك به‌رده‌بێت
K24 – ھەولێر:
ژماره‌يه‌ك رێبوار، له دارستانێكى ئۆهايۆى ئه‌مريكا تووشى شۆك و ترسێكى زۆر بوون، كاتێك بينيان دره‌ختێك وه‌ك مه‌نجه‌نيق داگيرساوه و له ناوه‌وه ده‌سووتێت.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مه‌يلى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێبوارانه به چاوى خۆيان دره‌خته هه‌ڵايساوه‌كه‌يان بينيوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بووه، ئه‌و ئاگره دووكه‌ڵى نه‌بووه. يه‌كێك له‌وان له دره‌خته‌كه نزيك ده‌بێته‌وه و وێنه‌ى ده‌گرێت، ئه‌و به ترسێنه‌ر وه‌سفيكردووه.
گه‌نجێك ده‌يه‌وێت ده‌ست بگه‌يه‌نێته دره‌خته‌كه، به‌ڵام به هۆى گه‌رمييه‌وه كه‌مێك ده‌ستى سووتاوه و دواتر هه‌موويان بڕيار ده‌ده‌ن رابكه‌ن و له ترسى ئه‌و رووداوه ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵن.