ئۆتۆمبێلى فڕۆكه‌يى په‌يدابوو

نوێترين جۆرى ئۆتۆمبێل

K24- هەولێر:

لە دێر زەمانەوە مرۆڤ خەونی بە فڕینەوە بینیوە. برایانی (رایت) ئەو خەونەیان هێنایەدی. دواتر فڕۆكە جۆراوجۆرەكەكان مرۆڤیان بە ئاسمانەكان ئاشنا كرد. بەڵام حەز و خولیای فڕین وایكردووە، تەنانەت ئۆتۆمبێلی فڕۆكیش دروست بكرێ.

گەشەی خێرای تەكنەلۆژی وایكردووە، ئۆتۆمبێڵی دوو كارەش دروست بكرێت، ئۆتۆمبێڵیك كە لە سەر ئەرز و لە ئاسمانیش بتوانێت لێی بخوڕیت. 

كۆمپانیایەكی سڵواكی بە ناوی AeroMobil ئۆتۆمبێڵێكی بەرهەمهێناوە كە توانای فڕێنی درێژمەودای هەیە. 

ئۆتۆمبێلەكە توانای هەڵگرتنی دوو سەرنشینی هەیە. بۆ یەكەمجاریش كە تێست كرا، لە سەر زەوی 780 كیلۆمەتر و لە ئاسمانیش 690 كیلۆمەتری بڕی.

هاكا ئۆتۆمبێڵی سێ كارەش دروست كرا، كە كاری (ئۆتۆمبێل و فڕۆكە و بەلەم)یش بكات. ئەوكات شۆفێرانی دەبێت سێ مۆڵەتی لێخۆڕینی زەوینی و ئاسمانی و دەریاییشیان هەبێت. 

بەشی یەکەم
بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی دووەم