كەسوكاری خنكاوانی ئیجە داواكارن حكوومەت تەرمی خنکاوەکان بگەڕێنێتەوە

دوو رۆژ لەمەوبەر لە دەریای ئیجە چەندین ھاونیشتمانیی باشووری كوردستان خنکان

K24 - ھەولێر

دوو رۆژ لەمەوبەر لە دەریای ئیجەی نێوان تورکیا و یۆنان كەشتییەك نقومبوو كە چەندین ھاونیشتمانیی باشووری كوردستانی تێدا بوو، كەسوكاری خنكاوانی ئیجە داواكارن حكوومەت تەرمی خنکاوەکان بگەڕێنێتەوە.

كەسوكاری سێ خێزان لە گوندی توتمەی سەربە شارەدێی بالیسان لە قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر دەڵێن 18 كەس بوون و16 یان بێسەر و شوێنن زۆرینەی قوربانییەكان منداڵ و ژنن.

22ی ئەم مانگە گەشتییەك نقوم بوو، كە زۆرینەی قوربانیانی ناو كەشتییەكە ھاونیشتمانیانی باشووری كوردستانن، بەشێك لە تەرمەكان لە نەخۆشخانەی ئیزمیرن لە تورکیا و بەشێكی دیکەشیان تا ئێستا بێسەر و شوێنن.