مزگه‌وتێك له‌ تبلیسی 152 ساڵه‌ په‌یامی ئاشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌و شه‌ڕ و كوشتارانه‌ی هه‌ن، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ ئایینی ئیسلامه‌وه‌ نییه‌
kurdistan24.net

K24 - تبلیسی:

له‌ تبلیسی پایته‌ختی گورجستان مزگه‌وتێك سه‌د و په‌نجاو دوو ساڵه‌ په‌یامی ئاشته‌وایی بۆ موسڵمانانی په‌یڕه‌وی مه‌زهه‌به‌كانی شیعه‌ و سوننه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئێستاش له‌ تازه‌ترین بانگه‌شه‌یدا ده‌ڵێ: "ئه‌و شه‌ڕ و كوشتارانه‌ی هه‌ن، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ ئایینی ئیسلامه‌وه‌ نییه‌".

لەتەنیشت ڕوباری كورا مزگەوتێك دەبینین كە دیوارەكانی بە كەرپووچی سوور دروستكراوە و دیمەنەكەش لەگەڵ ھەندێك له‌ باڵه‌خانه‌كانی دەوربەری دیمه‌نێكی جوانيیان بەو شارە داوە, كە موسڵمانەكان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن.

جگە له‌ تبلیسی و ھەتا لەگورجستان و سەرتاسەری قەفقاسیا, موسڵمانەكان چ شیعە و چ سووننە بەیەكەوه‌ لەیەك مزگەوتدا لەپەشت یەك مەلادا نوێژ دەكەن.

لەھەمبەر ئەو ئەركەی كە مزگەوتی تبلیسی خستوویه‌ته‌ سەر شانی خۆی، مەلای مزگەوت ڕامیل حوسین ئالیەف ھەرچەندە گەنجیشە كەچی لەخۆڕا دەبینێ قسەی زل لەھەمبەر بەشێكی زۆری جیھانی ئیسلامی بكا چونكە خەریكی مەزنتر كردنی درزی نێوان شەیعە و سونەن.

ڕامیل حوسەین ئالیەڤ: ئێمە بەو یەكە ناڵێین شەڕی شیعە و سونە، بەڵكو ئەوە كاری تیرۆریە بەناوی ئیسلامەوە دەكرێ، ئیسلام ئاینی شكاندن نیە بەڵكو ئاینی ئاواكردنە، ئیسلام ئاینی شەڕ نیە.

مەلا ئالیەف بەوەش ناوەستێ و بانگەشەی ئەوە دەكا كە ئەگەر ئیسلام نمونەیەكی جوانی تێدا بێ و مایەی شانازی بێ بۆ ئەوەی كە كەڵكی لێ وەربگیرێ، ئەوا مزگەوت و جۆری پاڕانەوەكەی ئەوانە.

لەنوێژەكانی ھەینی بێ ھی جەژن بێ ھەر نوێژێك بێ ئێمە لەدوای یەك ڕیز دەبین و بەبێ جیاوازی لەخوای خۆمان دەپاڕێینەوە، بۆیە حەز دەكەم ئێمە ببینە عیبرەت بۆ گشت موسڵمانانی جیھان.

ھەرچەندە ئسلام پەرتوكێكی نەگۆريشی ھەیە بەناوی قورئانەوە، بەڵام چ خوێندنەوەی تاكەكان بۆ ناوەڕۆكی پەرتوكەكە و چ خوێندنەوەی لەمەڕ قۆناخە مێژوویەكانی ئەو ئاینە جیاوازی زۆری تێكەوتووە و ئەنجامی ئەو جیاوازیانەش دەمێكە شەڕ و كوشتار و كارەساتی بەدوای خۆیدا ھێناوە.