بایده‌میر: یان مافه‌كانمان یان به‌رده‌وامی شۆڕش

دووبژاره‌ له‌به‌رده‌م كوره‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دووه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" عوسمان بایده‌میر، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، كورد له‌و وڵاته‌دا دوو بژاره‌ی له‌به‌رده‌مه‌.

عوسمان بایده‌میر پارله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌  له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "له‌م بارودۆخەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، دوو بژاره‌ له‌ به‌رده‌م گه‌لی كورد هه‌یه‌، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ مافی خۆی وه‌رگرێت، ئەوی دیكەش ئەوەیە به‌رده‌وامی به‌ شۆڕش بدات بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانیان، بایده‌میر وتیشی له‌ توركیا  هه‌ده‌په‌ هه‌وڵ ده‌دات مافه‌كانی به‌ رێگەی ئاشتییانە وەربگرێت.

دووه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا به‌ڕێوه‌چوو و له‌ كۆتایی كۆنگره‌كه‌شدا، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یۆكسه‌گداغ، وه‌ك هاوسه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌.