رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: هۆزه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك پشتیوانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
K24 ـ هه‌ولێر:
شانبه‌شانی هێزی پێشمه‌رگه، ئاماده‌یی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك له به‌شدارییان له رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركووك، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆرسه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، بابه‌تی گرنگی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانی ئه‌مڕۆیه.
له چوارچێوه‌ی جه‌نگی داعش له عێراقدا، عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه بۆ به‌شداریكردن له رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی بنده‌ستی داعش، رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "هۆزه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ به‌شداریكردن له رزگاركردنه‌وه‌ی حه‌ویجه".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان، ئیسماعیل ئه‌لحه‌دیدی سه‌رۆكی هۆزی ئه‌لحه‌دیدی رایگه‌یاند، بۆ پشتیوانی له هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی سنووری كه‌ركووك، ئه‌وان ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌یه بۆ به‌شداری له جه‌نگی رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی باشور و رۆژئاوای كه‌ركووك له ژێرده‌ستی داعش.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا، سه‌رۆك هۆزی ئه‌لحه‌دیدی "پشتیوانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه ده‌ربڕیوه و هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاندووه"
رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و پشكه جیهانییه‌كان، بۆرسه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌رزبووه‌وه"به‌گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌كه، هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت له ئاستێك سه‌قامگیرنه‌بووه، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهاندا، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بووه بۆ سه‌ر بۆرسه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌تایبه‌تی وڵاتانی كه‌نداو.