عەلاوی: بەهۆی فشارەكانی بەغدا بارزانی بیر لەسەربەخۆیی دەكاتەوە

دەڵێ: "بەهۆی سیاسەتە چەوتەكانی ئێمەوە خەڵك لەعێراق ئاوات بۆ سەردەمی سەدام دەخوازن".

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ياد عەلاوی رایگەیاند:"بەهۆی فشارەكانی بەغدا، بارزانی بیر لەسەربەخۆیی دەكاتەوە".

لە چاوپێكەوتنێكدا جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق، ئەیاد عەلاوی بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە بەدرێژی باسی بارودۆخی عێڕاق و ناوچەكە دەكات و دەڵێ: "بەهۆی سیاسەتە چەوتەكانی ئێمەوە خەڵك لەعێراق ئاوات بۆ سەردەمی سەدام دەخوازن".

عەلاوی سیاسەتەكانی حكومەتی عێراق و پرۆسەی سیاسی بە شكست خواردوو ناودەبات و لەبارەی پەیوەندی حكومەتی بەغداش بە هەرێمی كوردستانەوە دەڵێ: "حكومەتی بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان روون نییە، بەهۆی فشارەكان و بەهەند نەگرتنی رۆڵی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی بیرلەسەربەخۆیی دەكاتەوە".

هەرلەو چاوپێكەوتنەدا ئەیاد عەلاوی، هاوپەیمانی وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هاوپەیمانەتیێكی میانڕەو ناودەبات و داوای كردووە عێراق، بەشداربێت تێیدا.