سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران: له‌ چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا هاوكاری كوردمان كردووه‌

ئێستاش په‌یوه‌ندی بازرگانیمان هه‌یه‌
kurdistan24.net

K24 – به‌غدا:

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئه‌وان له‌ چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا هاوكاری كوردییان كردووه‌".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌ سه‌ختترین ره‌وشه‌كاندا هاوكاری كوردییان كردووه‌ و گوتی: "چ له‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌دام حوسێن سته‌می لێده‌كردن و هاوكارى و پاڵپشتیمانكردوون، چ له‌ دوای هاتنه‌كایه‌ی دیموكراسی له‌ عێراق".

گوتیشی: "هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ش له‌ چوارچێوه‌یه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا بووه‌".

لاریجانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،  ئێستاش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانی بازرگانییان هه‌یه‌.