به‌ ڤیدیۆ.. ئەمڕۆ دوو یاریزانی بارسێلۆنا راهێنانیان نەکرد

K24 ـ هه‌ولێر

لە راهێنانەکانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، دوو یاریزانی بارسێلۆنا بەهۆی نەخۆشییەوە بەشداریی راهێنانەکانیان نەکرد.

هەریەکە لە سێرجیۆ بۆسکێتس و ئاردا تووران بەهۆی پێکانەوە نەیانتوانی راهێنانەکانی ئەمڕۆ ئەنجام بدەن و لەوانەیە نەتوانن بەشداریی یارییەکەی شەوی چوارشەممەی بارسا بکەن، کە لە یاریی گەڕانەوەی جارەگی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا میوانداریی یانەی ئاتلەتیک بلباو دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، گەرچی نێیمار داسێلڤا بەشداریی راهینانەکانی ئەمڕۆی کرد، بەڵام هێشتا یاریكردنی نیمۆ مسۆگەر نییە كه‌ بتوانێت بەشداریی یارییەکەی چوارشەممە بکات. زەحمەتیشە خۆردی ئالبای بەرگریکاری یانەکە بۆ ئەو یارییە ئامادە بێت و هیشتا بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە.

لە یاریی چووندا بارسا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بلباوی میوانداریی بردەوە، شەوی چوارشەممە کاتژمێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان لە یاریی گەڕانەوە میوانداریی ئەو یانە باسکییە دەکەنەوە.