ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان ھیواخوازن لایەنەكان پێك بێن

گەر لایەنە سیاسییەكان پێك نەیەن زەرەرمەند دەبین
kurdistan24.net

K24 - سۆران:

ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان باوەڕیان بە كۆبوونەوەكان نەماوە، ھیواخوازن لایەنەكان بگەنە ئەنجامێك.

ھاووڵاتیان وكاسبكارانی ھەرێمی كوردستان ھیواخوازن لایەنەكان پێك بێن و بگەنە ئەنجامێك، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕیان بە كۆبوونەوە و لایەنە سیاسییەكان نەمایە و چاویان لە دەستی لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستانە بۆ باشتركردنی دۆخی ئابووریان.

كاسبكاران دەڵێن: گەر لایەنە سیاسییەكان پێك نەیەن زەرەرمەند دەبین.