عەبادی گۆڕانكاری لە حكوومەتەكەی ئەنجام دەدات

عەبادی وەك ھەنگاوێك بۆ كردارە چاكسازییەكان كە پێشتر بەڵێنی دابوو، گۆڕانكاری لە حكوومەتەكەی ئەنجام دەدات
kurdistan24.net

K24 - بەغدا:

عەبادی وەك ھەنگاوێك بۆ كردارە چاكسازییەكان، كە پێشتر بەڵێنی دابوو، گۆڕانكاری لە حكوومەتەكەی ئەنجامدەدات.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ھەندێك وەزارەتی نزیك بە یەك لێك دەدرێن.

بە گوێرەی ھەندێ ھەواڵی دزە پێكراوی حكوومەتی بەغدا، وەزارەتی نەوت و كارەبا لێك دەدەرێن دەبێت بە وەزارەتی وزە وەزیرەكەشی عادل مەھدی دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەكرێن بە یەك حەسەن راشد دەبێت بە وەزیر.

ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی دەكرێن بە یەك وەزارەت و تارق خیكانی دەبێت بە وەزیر.

تەندروستی و ژینگە دەكرێن بە یەك وەزارەت و عەدیلە حەمود دەبێت بە وەزیر.

ھەروەھا عەبادی بڕیاریداوە بە لابردنی ئیبراھیم جەعفەری لە پۆستی وەزیری دەره‌وە و دانانی حوسێن شارستانی لە جێگەی، لابردنی موحەمەد غەبان و دانانی قاسم ئەعرەجی بۆ وەزیری ناوخۆ.

لابردنی خالید عوبەیدی كاندیدكردنی وەفیق سامەڕائی.