عێراق دۆڕاندی، بهڵام هیوای بۆ (ریۆ دی جانیرۆ) لهدهستنهداوه
جیهان
ههڵبژاردهی تۆپی پێی عێراق
پاڵهوانییهتیی جامی ئاسیا
ریۆ دی جانیرۆ
ههڵبژاردهی ژاپۆن
تۆپی پێ
K24 ـ ههولێر
ھەلبَژاردەی ژاپۆن خۆی گەیاندە ئۆڵمپیادی ریۆ دی جانیرۆ و عێراقیش ھیوایەکی لەبەردەم ماوە لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیای خوار٢٣ ساڵان، ھەڵبژاردەی ژاپۆن و عێراق بەیەکگەیشتن و یارییەکەیش بەسەرکەوتنی کۆمپیوتەرەکانی ژاپۆن کۆتایی ھات.
یویا کوبۆ لە خولی ٢٦ ھەڵبژاردەی ژاپۆنی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، دوو خولەک بەر لە تەواو بوونی نیوەی یەکەم سەعد ناتق بە تۆمارکردنی گۆڵێک ئەنجامەکەی بۆ عێراق یەکسان کردەوە، نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی ھات.
لە نیوەی دووەمدا تا ساتەکانی کۆتایی یارییەکە بە یەکسان بوون مایەوە، پێش ئەوەی لە خولەکی زیادکراوی نیوەی دووەم و لەکاتێکی کوشندە ریکی ھاراکاوا گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ ژاپۆنیەکان تۆماربکات.