ئۆتۆمبێلی ئەلیكلترۆنی لە بەریتانیا زۆردهبێت
K24 ـ بهریتانیا:
بەریتانیا بڕیاری داوە ساڵانە بودجەیەكی زۆر بۆ ئەو پڕۆژانە دابین بكات كە ھاوڕێی ژینگەن و نابنە ھۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەنزین، یەكێك لەو پڕۆژانە دروستكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە كە بەكارەبا كاردەكەن.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە كارەبا كاردەكەن لە بەریتانیا تادێت ژمارەیان زیاتر دەبێت، بەشێكی بەھۆی ئەوەیە ھاوڕێی ژینگەن. ھەر كاتێكیش بارگەی پاتری ئۆتۆمبێلەكە بەرەو نەمان بچێت، بەخۆڕایی لە شوێنی تایبەتدا بارگاوی دەكرێتەوە.
هاووڵاتیانی بهریتانیا بۆچوونیان وایه كه، لەبەر پیسنەبوونی ژینگە حەزیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێلەیە و به جۆرێكە لە پێشكەوتن لە پیشەسازیی ئۆتۆمبێلدا له قهڵهمی دهدهن.
بەریتانیا بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی ئەمجۆرە پرۆژانە، شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی بەخۆڕایی كردووە، ھەروەھا ئەمساڵ 40 ملیۆن پاوەنی بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم پرۆژانە تەرخانكردووە.
ھەرچەندە ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە ھاوڕێی ژینگەیە و ھاووڵاتییان حەزدەكەن چیتر پارە بە بەنزین نەدەن، بەڵام گرفتی سەرەكی ئەو ئۆتۆمبێلە ئەوەیە، خێرایییەكەی كەمترە لە ئۆتۆمبێلی ئاسایی و ھەموو 85 میلكێكیش دەبێت دووبارە پاترییەكەی بە كارەبا بارگاوی بكەیتەوە.