پارتی و یەكێتی موچەی فەرمانبەران دابین دەكەن
K24 – ههولێر:
پارتی و یەكێتی لە رێگای دارایی حزبی و رهخساندنی لامەركەزیەتی پارێزگاكانەوە ھاوكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەن.
بە گوێرەی نوێترین زانیاری و لە دوایین كۆبونەوەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان باس لەوە كراوە كە ھەوڵبدەن لە رێگای دارایی حزبی و رهخساندنی لامەركەزیەتی پارێزگاكان ھاوكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بكەن، ھەردوولاش ھاوڕان لەسەر ئەوەی كە ھەرچی لە دەستیان بێت بيكەن بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.
ھەروەھا دەنگۆی ئەوە ھەیە كە پارتی و یەكێتی رێككەوتوون كە بە شێوەیەی لامەركەزیەتی پارێزگاكان دەسەڵات بە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان بدەن بۆ ئەوەی داھاتی خۆیان پەیدا بكەن و مووچەی فەرمانبەرانی لێ بدەن.
ھەروەھا ھەردوو لا لەسەر ئەوەش رێككەوتوون بە بەشێكی زۆری سەرمایەی حزبی خۆیان بە پارێزگاكان بدەن بۆ مووچەی فەرمانبەران.
بەم ھەنگاوەش بە شێوەیەكی كاتی دەبێت، بۆ ئەوەی دەرفەت بە حكومەتی ھەرێم بدرێت بەرنامەی چاكسازی خۆی بخاتەگەڕ و لە ھەمان كاتدا بتوانێت داھاتی نەوتی چەند مانگێك كۆ بكاتەوە.
ھەروەھا باسی ئەوەش ھەیە كە ئێرانیش بەلای خۆیەوە و لە رووی ئابورییەوە ھاتووهتە سەر خەت و راوێژیان به سەركردەكانی كورد كردووە، كە بە رێگای كردنەوەی چەند خاڵێكی ديكهی سنووری بۆ بازرگانیكردن بتوانن داھاتی زیاتر بۆ ھەرێمی كوردستان دابین ببێت بۆ تێپەڕ بوون لەو قەيرانە ئابووریەى كە تووشی ھاتووە.