لالش میوانداری هه‌شت ئایین ده‌كا‌ت
K24 ـ هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان ئایینه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رانی هه‌شت ئایین له لالش كۆبوونه‌وه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندیی وه‌كو نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له كۆبوونه‌وه‌كه وتاری پێشكه‌شكرد، دواتر خه‌یری بوزانی نوێنه‌ری ئێزیدیه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتاری پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان سه‌ردانی هه‌موو شوێنه پیرۆزه‌كانی ئایینه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن.
خه‌یری بوزانی ئاماژه‌ی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئایینه‌كان كرد له هه‌رێمی كوردستان و ره‌خنه‌ی هه‌ندێك راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه ره‌تكرده‌وه.
دوای ئه‌ویش ئاوات حوسامه‌ددین وه‌كو نوێنه‌ری ئایینی زه‌رده‌شتی وتارێكی خوێنده‌وه.
له‌م راپۆرته‌دا زانیاری زیاتر ده‌بینن.