بانگخوازێكی ئیسلاميی پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌رده‌بڕێت
K24 - هه‌ولێر:
بيرمه‌ند و بانگخوازێكی گه‌وره‌ی ئیسلامی، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، خۆشه‌ویستی و پاڵپشتی خۆی له مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كورد ده‌ربڕیوه.
تاریق سویدان، توێژه‌ر و بیرمه‌ند و بانگخوازی ئیسلامی، وه‌ك په‌سنێك بۆ گه‌لی كورد نووسیویه‌تی: "به‌هۆی مێژووه پڕشكۆكه‌ی، ئایینه دێرینه‌كه‌ی، رێز و ره‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌ی، جیهاده مه‌زنه‌كه‌ی، ره‌وشت و بیركردنه‌وه جوانه‌كه‌ی، گه‌لی كوردم خۆشده‌وێت".
سویدان، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌و هه‌موو كوردانه‌ی چ له كاتی خوێندنم له ئه‌مه‌ریكا، یاخود له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا ناسیومن، وایانكردووه كوردم زیاتر و زیاتر خۆشبوێت".
له‌و نووسینه كورته‌یدا ئاماژه‌ی به‌و سته‌مه كردووه، كه به درێژایی مێژوو له كورد كراوه و نووسیویه‌تی: "كورد گه‌لێكی سته‌مدیده‌یه و به‌درێژایی مێژوو سته‌می لێكراوه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك ئازاد، له‌گه‌ڵ مافی چاره‌ی خۆنووسینی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دابێت و ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی گه‌لانی دونیا ئه‌و مافه‌یان هه‌یه".
تاریق سویدان، توێژه‌ر و بیرمه‌ند و بانگخوازی ئیسلامی و راهێنه‌ری بواری به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تییه و به به‌رنامه‌ی رادیۆی له باره‌ی بیر‌و مێژووی ئیسلامی ناوبانگی ده‌ركرد.
ئه‌و بانگخوازه كوه‌یتییه، كه بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ئه‌ندازیاری پێترۆڵدا هه‌یه، به‌هۆی پاڵپشتیكردنی "ئیخوان"ی میسر له‌كاتی شۆڕشی 25ی فبرایه‌ری میسره‌وه، له‌ژێر گوشاری "وه‌لید بن ته‌ڵاڵ"، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.