وتارخوێنان سه‌ربه‌خۆیی له رووی ئایینییه‌وه شیده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی سه‌رجه‌م وتار خوێنی مزگه‌وته‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه بۆ هاووڵاتیان شیبكه‌نه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌تواش ده‌ڵێت: ریفراندۆم حه‌قێكی شه‌رعییه‌و هه‌ر كه‌سێك به پیرییه‌وه نه‌چێت گوناهبار ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێستا بابه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بووه‌ته باسێكی سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و حزبه سیاسییه‌كانەوە له باشووری كوردستان و پیاوانی ئایینیش لەم بارەیەوە قسه‌ی خۆیان هه‌یه.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی وتارخوێنانی مزگه‌وته‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له روانگه‌ی ئایینییه‌وه بۆ هاووڵاتیان شیبكه‌نه‌وه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌تواش ده‌ڵێت: "ریفراندۆم حه‌قێكی شه‌رعییه و هه‌ر كه‌سێك به پیرییه‌وه نه‌چێت گوناهبار ده‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئێستا بابه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بووه‌ته باسێكی سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و حزبه سیاسییه‌كانەوە له باشووری كوردستان و پیاوانی ئایینیش لەم بارەیەوە قسه‌ی خۆیان هه‌یه.
ئه‌مجاره بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانیش "به‌ڵێ" بۆ ریفراندۆمی لێی ده‌بیسترێ، وتاری هه‌ینی پیاوانی ئایینی ده‌بێته باسكردن له‌و ئاواته‌ی، كه كورد ده‌مێكه حه‌سره‌ت بۆ گه‌یشتنی ده‌خوازێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانانیانی ئایینی ئیسلامی ده‌كات، سه‌ربه‌خۆیی به مافێكی ئایینی داده‌نێت، داواش له وتار خوێنان ده‌كات، له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانیان، دروشمه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی، به گوێی هاووڵاتیاندا بزرینگێنه‌وه.
له روانگه‌ی دینی ئیسلام، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێت خاوه‌ن كیانێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌و پیاوه موفتییه له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌كانی بێ شك جێبه‌جێده‌كرێن، به ده‌یان ده‌قی ئایینی باس ده‌كات، كه لادان له‌و مافه لێپێچینه‌وه‌ی زۆر تونده.
پیاوانی ئایینی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و دره‌خته‌ی كورد ده‌مێكه خزمه‌تی ده‌كات، كاتی هاتووه به‌ره‌كه‌ی لێبكرێته‌وه، تا هاووڵاتیانی تامی ئه‌و به‌رهه‌مه بكه‌ن و له‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه پشوو بده‌ن.