داوا دهكهن پهله له ئازادكردنهوهی حهویجه بكرێت
K24 – كهركووك:
ئیدارەو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن، پلانێکی ستراتیژی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچكهی حەویجەی سەر بە کەرکوک دابڕێژێت.
حهویجه ماوەی نزیکەی دوو ساڵە لە ژێر دەستی داعشەو لەسەدا ٣٠ی خاکی کەرکوک پێکدەھێنێت، ئێستا ھەوڵەکان بەو ئاراستهیەدان ئەو شارۆچکەیە لەدەستی داعش دەربھێنرێت.
سەرۆک ھۆزە عەرەبەکانی کەرکووکیش لهكاتێكدا پێشوازی لەبەشداری پێشمەرگە دەکەن، بهڵام داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن لەشەڕی حەویجەدا حەشدی شەعبی بەشداری پێ نەکات.