دیاربه‌كر: له شه‌ش ناوچه‌ی دیكه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا
K24 – دیاربه‌كر:
لە ناوچەی سووری دیاربەكری باكووری كوردستان- سەرەڕای قەدەغه‌ی ھاتووچۆ لە شەش ناوچەی سوور بۆ ماوەی زیاتر لە 60 رۆژ، ئەمڕۆش لە شەش ناوچەی دیكە بڕیاری قەدەغەكردنی ھاتووچۆ راگەیەندرا.
ھەر بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانیش بە ھەزاران ھاووڵاتی ماڵەكانیان جێھێشتووە، ئه‌و هاووڵاتیانه ناڕەزایی دەردەبڕن كە له‌به‌ر ناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.