هيومان رايتس ۆچ ره‌خنه‌ له‌ سوپا و ميليشياكانى عێراق ده‌گرێت

رێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، ھیومان رایتس ۆچ، راپۆتی خۆی بۆ ساڵی ٢٠١٦ بڵاودەکاتەوە

K24 – نيويۆرك:

رێكخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، ھیومان رایتس ۆچ، راپۆرتی خۆی بۆ ساڵی 2016 بڵاودەكاتەوە.

رێكخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، ھیومان رایتس ۆچ، لە راپۆرتەكەيدا و لە بارەی رەوشی مافی مرۆڤ لە عێراقدا باسی ئەو پێشێلكاریانە دەكات كە ھێزە ئەمنیيەكان و میلیشیای سەر بە حكومەتی عێراق ئەنجامیانداوە. لەوانە وێرانكردن و رووخاندنی ماڵی ھاووڵاتیان و بە زۆر راگواستنی خەڵك لە شوێنی دانیشتنیان.

راپۆرتەكە، رێكخراوی داعش و میلیشیای سەر بە حكومەتی عێراق و ھێزی ئەمنی عێراقی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەكات و لە راپۆرتەكەدا ھاتووە: "له‌ لايه‌ن سوپا و میلیشیای سەر بە حكومەتی عێراقەوە بە چەكى ئێرانی و ئەمریكی تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە و مافی مرۆڤیان پێشێلكردووە".

راپۆرتی رێكخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ ئەوەشی دیاركردووە، كە "ئەو تاوانەی حكومەتی عێراق لە كاتێكدایە، كۆمەڵێك وڵاتانی جیھان وەك، ئێران، ئەمریكا، رووسیا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، ھاوكاری سەربازی دەدەنە عێراق و عێراقیش لەو تاوانە تێوەگلاوە".