بۆچوونی جیا له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی كورد له دانووستانه‌كانی جنێڤ-3
K24 – جنێڤ:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی گرێدانی كۆنگره‌ی جنێڤ-3 تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا، هێزه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆچوونی جیاوازییان هه‌یه له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كورد له‌و كۆنگره‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها پێش گرێدانی كۆنگره‌كه، هێزه‌كانی ئه‌سه‌د به پشتیوانی رووسیا، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر پێگه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن چڕكردووه‌ته‌وه، چه‌ند شوێنێكی ستراتیژیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه سه‌رپه‌رشتی دانووستانه‌كانی جنێڤ-3 ده‌كات رایگه‌یاند: "گرووپ و لایه‌نه جیاوازه‌كانی سووریا بانگهێشتی كۆنگره‌كه كراون".
پێشرت توركیا به توندی دژایه‌تی خۆی بۆ به‌شداریكردنی په‌یه‌ده له‌و كۆنگره‌یه نیشاندابوو، رووسیاش رایگه‌یاندووه: "بێ ئاماده‌بوونی كورد گفتوگۆكانی جنێڤ ئه‌نجامیان نابێت".