دیمیستۆرا: بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا هه‌وڵی زۆردراوه
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا و رووسیا هه‌وڵی زۆریانداوه لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا له‌یه‌كتری نزیك بكه‌نه‌وه".
ستیڤان دیمیستۆرا گوتی: "ده‌مه‌وێت مه‌ترسییه‌كانی كۆنگره‌ی جنێڤ-2 ده‌رباره‌ی قه‌یرانی سووریا دووباره نه‌بنه‌وه، بۆیه ده‌بێت ئاگادار بم كێ ئاماده‌ی كۆنگره‌ی جنێڤ-3 ده‌بێت و كێ ئاماده‌ی نابێت".
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا روونیكرده‌وه: "ده‌بووایه ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی جنێڤ-3 ده‌ستی به كاره‌كانی كردبایه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان كۆنگره‌كه دواخراوه".
دیمیستۆرا ئاشكرایكرد: "بڕیاردراوه كۆنگره‌كه له 29 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر 2016 گرێبدرێت، هه‌وڵده‌درێت نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی سووریا دیاری بكرێن".