ئه‌مریكا دوو لیوای پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا به چه‌ك و ئامێره سه‌ربازییه‌كانی خۆی دوو لیوای پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك ده‌كات".
له لێدوانیكیدا بۆ كوردستان 24، عه‌مید هه‌ژار به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی: "ئه‌و دوو لیوایه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به چه‌ك و ئامێری سه‌ربازی ئه‌مریكی پڕچه‌ك ده‌كرێن، بریاریشه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا ئه‌و چه‌كانه بگه‌نه هه‌رێمی كوردستان".
عه‌مید هه‌ژار ئاشكرایكرد: "ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مریكا ئێستا له كوێتن و بڕیاره له مانگی داهاتوودا بگوازرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان".