ئه‌مريكا بۆ شه‌ڕى داعش په‌نا بۆ فڕۆكه‌يه‌كى پێشكه‌وتوو ده‌بات
K24 – واشنتن:
سه‌رۆكى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رايگه‌ياند، ناتۆ سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى داوايه‌كى ئه‌مريكايه، بۆ به‌كارهێنانى فڕۆكه‌ى پێشكه‌وتووى جۆرى ئه‌واكس، به مه‌به‌ستى هاوكاريكردنى سوپاى ئه‌مريكا له شه‌ڕى دژ به داعشدا.
سكرتێرى گشتيى ناتۆ، يه‌نس ستۆلتنبرگ، به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، ئێمه له‌و داوايه ده‌كۆڵينه‌وه. بڕيارى به‌كارهێنانى ئه‌و فڕۆكه‌يه ده‌بێت به ره‌زامه‌ندى هه‌ر 28 وڵاته‌كه‌ى ئه‌ندامى ناتۆ بێت.
ئاژانسى ئه‌سوشێيتد پرێس، بڵاويكرده‌وه،
له كۆبوونه‌وه‌ى مانگى داهاتووى خۆي‌دا په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى تاوتوێى ئه‌و داوايه‌ى ئه‌مريكا ده‌كات.
بڕياره له مانگى داهاتوودا وه‌زيرانى به‌رگرى وڵاتانى ئه‌ندامى ناتۆ كۆببنه‌وه.
تا ئێستا به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى ناتۆ به‌شدارى له شه‌ڕى داعش نه‌كردووه. هه‌رچه‌نده ئه‌مريكا و هه‌موو وڵاتانى ئه‌ندامى ناتۆ، ئه‌ندامن له هاوپه‌يمانێتييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش و له ئه‌يلول/ سێپتێمبه‌رى 2014ه‌وه شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن.
فڕۆكه‌ى ئه‌واكس، به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى پێشوه‌خت و له توانايدا هه‌يه، جووڵه‌ى كه‌شتى و فڕۆكه له مه‌ودايه‌كى دووره‌وه ئاشكرا بكات و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانيش ئاراسته بكات.