سۆماڵ و كۆریای باكووری گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهانن

عێراقیش‌ یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كان
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

رێكخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی لیستی گەندەڵترین وڵاتانی دونیای بۆ ساڵی 2015  بڵاوكردووەته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی لیسته‌كه‌ی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، "لە كۆی 168 وڵاتی دونیا سۆماڵ و كۆریای باكوور گەندەڵترین وڵاتانی جیهانن، عێراقیش لە پلەی حەوتەمدایه‌".

رێكخراوه‌كه‌ ناوی ئه‌و وڵاتانه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ شه‌فافترین وڵاتانی جیهانن و رایگه‌یاند: "دانیمارك و نەرویج و سوید شەفافترین وڵاتەكانی دونیان".