له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فیفا، عێراق ده‌نگ به ئه‌میر عه‌لی ده‌دات
k24 ـ هه‌ولێر
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیھان بە فەرمی ناوی ئەو پێنج به‌ربژێره‌ی راگەیاند کە رکابەری لەسەر بردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی داهاتووی فیفا ده‌كه‌ن و له شوێنی سێپ بلاته‌ری سوویسری ده‌ستبه‌كارده‌بن.
به‌ربژێره‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیفا
بەپێی لیستەکەی فیفا ھەریەکە لە شێخ سەلمانی بەحرەینی، ئەمیر عەلی ئوردەنی، جانی ئینڤانتینیۆی سویسری، تۆکیۆ سیکسوێلی ئەفریقی و جیرۆم شامبانی فەرەنسی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو رکابەری دەکەن.
عێراق ده‌نگ به كێ ده‌دات؟
له ئه‌مرۆی وه‌رزشی كوردستان24، عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان وه‌كو فیدراسیۆنی عێراق ده‌نگ به ئه‌میر عه‌لی ئوردنی ده‌ده‌ن.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود ده‌شڵێت: ئه‌میر عه‌لی یه‌كه‌م كه‌س بووه داوای له ئێمه كردووه كه ده‌نگی پێبده‌ین، هۆكاری ده‌نگدانه‌كه‌شمان بۆ نزیكی و په‌یوه‌ندی دراوسیه‌تیمان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نزیكترین به‌ربژێر كێیه؟
له باره‌ی نزیكترین به‌ربژێر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیفا، ئه‌و سه‌رۆكه كورده‌ی فیدراسیۆنی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ریه‌ك له شێخ سه‌لمانی به‌حرێنی و ئه‌میر عه‌لی ئوردنی به‌ربژێرێكی سه‌ره‌كین بۆ گرتنه ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیفا. ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان قسه‌م كردووه و ئومێدێكی زۆریان بۆ به به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌یه.
كوردستان كه‌ی ده‌بێته ئه‌ندام له چالاكییه‌كانی فیفا؟
له باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی كوردستان له سه‌ربه‌خۆیی، عه‌بدولخالق مه‌سعوود رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌میر عه‌لی به سه‌رۆكی فیفا به‌ربژێر بكرێت، هه‌وڵده‌ده‌ین له رێگه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه ئوردنییه‌وه كار بۆ به ئه‌ندامبوونی كوردستان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بكه‌ین.
گوتیشی: له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی شێخ سه‌لمانیش ده‌توانین پاڵپشتی ئه‌و سه‌رۆكه‌ش بۆ یارمه‌تیدانی كوردستان به‌ده‌ستبهێنن، چونكه ئه‌ویش كه‌سێكی نزیكه له ئێمه و له كوردستانیش.
له باره‌ی سزادنه‌كه‌ی دهۆك!
له وڵامێكی كوردستان24 ـدا له باره‌ی كشانه‌وه‌ی دهۆك له خولی نایابی عێراق، عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی عێراق ده‌ڵێت: "قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك كردووه و نیگه‌رانم به‌م بڕیاره، چونكه به كشانه‌وه‌یان له خولی عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كردووه."
ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فیفا لە 26ـی فێبرایەری داھاتوو لە زیورخ بەرێوەدەچێت، لەپێناو دەستنیشانکردنی شوێنگرەوەی جۆزێف بلاتەری سەرۆکی پێشوو.