به وێنه و ڤیدیۆ.. ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی رێكخه‌ری گۆڕان چاره‌سه‌ری لێ وه‌رده‌گرێت
K24 - له‌نده‌ن:
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له نه‌خۆشخانه‌ی (رۆیال مارسدن)ی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا نزیكه‌ی چوار مانگه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، رووی له ئه‌وروپا كردووه و ئێستاش له له‌نده‌ن ماوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی دیاریكراوی پزیشكی، هاتووچۆی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كات.
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه یه‌كێكه له باشترین نه‌خۆشخانه‌كانی جیهان له بواری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه.
نه‌خۆشخانه‌ی (رۆیال مارسدن) له ساڵی 1851 له‌لایه‌ن دكتۆر (ولیه‌م مارسدن) دامه‌زرێندراو پاشان له ساڵی 1910ه‌وه، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شانشینی به‌ریتانیاوه بایه‌خێكی تایبه‌تی پێدرا و پاشناوی شانشینی به‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌خشرا.
ئێستاش له‌لایه‌ن شازاده ولیه‌می نه‌وه‌ی شاژن ئه‌لیزابێت، سه‌رپه‌رشتی و پشتیوانی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كرێت.
رۆیاڵ مارسدن، دوو لقی له له‌نده‌ن هه‌یه و ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی (چێلسی و سه‌تن)، ئه‌گه‌رچی نه‌خۆشخانه‌كه به‌شێكه له سیسته‌می گشتی حكوومه‌تی به‌ریتانیا، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌كیش سه‌ربه‌خۆیه و به‌شێكی تایبه‌تیشی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشه بیانییانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه.
هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ری له‌و نه‌خۆشخانه‌یه گرانه، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هاووڵاتی به‌ریتانین و بیمه‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه، پاره‌یه‌كی كه‌متر ده‌ده‌ن.
رێكخه‌ری گشتی گۆڕانیش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانییه، بۆیه خه‌رجی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه‌متره.